AP ١٤٠٠ بەفرانبار ١٤ ١٦:٢٥

سەرۆکی هەرەوەزی گوندیی کوردستان هەواڵی دا؛

دامەزراندنی وێستگەی هەناردە کردنی کەلوپەلی کشتوکاڵی لە مەریوان

دامەزراندنی وێستگەی هەناردە کردنی کەلوپەلی کشتوکاڵی لە مەریوان

سەرۆکی هەرەوەزی گوندیی کوردستان لە دامەزراندنی وێستگەی هەناردە کردنی بەرهەمی کشتوکاڵی لە سنووری فەرمی باشماخی مەریوان هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیمان ئەسکەندەری لەم بارەوە وتی: وەکوو یەکەمین پارێزگای وڵات دەستمان بە دامەزراندنی وێستگەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە سنووری باشماخ کرد و پاش دوو ساڵ ئەم کارە گەیشتە کۆتایی و ٢٧ هەزار مەتری چوارگۆشە بۆ ئەم کارە گرینگە تەرخان کرا.

ئەو وتیشی: لەم وێستگەیەدا هۆڵی شۆردنەوە و نیشان دانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و سەردخانە دانراوە و هەموو جیهازاتی پێویست دابین کراوە کە کۆتایی خەرمانانی ساڵی ١٤٠١ دەگاتە قۆناغی کەڵک وەرگرتن.

ناوبراو ڕایگەیاند: لە ساڵی ١٣٩٩، زیاتر لە ٥٧٠ جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی بۆ دەرەوەی وڵات هەناردە کراوە و هیوادارین لە ساڵانی داهاتوودا زیاتر بێتەوە.

News ID 40597

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha